نوێنەرانی یەکێتی ئەورووپا بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ڕەئیسی گەیشتنە تاران

نوێنەرانی باڵای یەکێتی ئەورووپا بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، گەییشتنە تاران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرانی باڵای یەکێتی ئەورووپا بە سەرۆکایەتی ئێنریکە مۆرا بەرپرسی گشتی یەکێتی ئەورووپا بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێران، گەییشتە تاران.

ستێفان کلمنته باڵوێزی یەکێتی ئەورووپا لە ڤیەنا و برنۆ شۆل سەرۆکی مێزی هەوڵی ئێران لە یەکێتی ئەورووپا، جێگری بەرپرسی گشتی هاوڕێی دەکەن.

چەند خولەک پێش ئێستاش نوورەدین جان ئیسماعیل ئۆف سەرۆکی مەجلیسی ئۆزبەکستان، محەمەد تویر زوکیر زودا سەرۆکی مەجلیسی باڵای تاجیکستان و سینی ئامارۆ سەرۆکی پەرلەمانی نیجر گەییشتنە تاران.

ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ئیبراهیم رەئیسی سبەی 14 ی گەلاوێژ لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بەڕێوە دەچێت.

News Code 38512

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =