کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هەواڵنێران دەستی پێکرد

جێگری کاروباری تەندروستی زانکۆی پزیشکی کوردستان وتی: هەواڵنێرانی سەرتاسەری پارێزگای کوردستان کە ژمارەی نەتەوەییان بۆ ناوەندی تەکنۆلۆژیای زانیاری وەزارەتی تەندروستی نێردراوە، دەتوانن لە ڕێگای ماڵپەڕی salamat.gov.ir ڕۆژ و کاتژمێری وەرگرتنی ڤاکسینەکەیان هەڵببژێرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم قادری ڕایگەیاند: ماڵپەڕی نۆرەدانانی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هەواڵنێران کراوەیە و دەتوانن بە سەردانی ئەو ماڵپەڕە سەرەی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین دیاری بکەن و بچنە نزیکترین ناوەندی کوتان کە لە ماڵپەڕەکە دانراوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ڤاکسیناسیۆنی هەواڵنێران وەکوو یەکێک لە پیشە مەترسیدارەکان کە مەترسی تووشبوون بە کۆرۆنایان لەسەرە، زیادی کرد: هەواڵنێران بە کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا بە پێی ناونووسیەکەیان لە سیستەم بانگ دەکرێن تا ڤاکسینی کۆرۆناکەیان لە یەکێک لە ناوەندەکانی ڤاکسیناسیۆن وەربگرن.

News Code 38511

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =