AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ١ ٠٧:٥٢

پەرلەمانتارێکی کورد:

قوباد تاڵەبانی و وەزیری دارایی هەرێم باج لە تەنکەری بەتاڵ وەردەگرن بۆ حزب

قوباد تاڵەبانی و وەزیری دارایی هەرێم باج لە تەنکەری بەتاڵ وەردەگرن بۆ حزب

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت؛ جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی باج سەرانە لەو تەنكەرە بەتاڵانە وەردەگرن، كە بە بەتاڵی لە هەرێمەوە دەچنە ئێران، ئەوەش كۆكردنەوەی پارەیە بۆ كۆمپانیای حزب.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەیجی خۆی بە ناونیشانی، قوباد تاڵەبانی و وەزیری دارایی هەرێم سەرانە لە تەنكەری بەتاڵیش وەردەگرن، نوسیویەتی: ئەو تەنكەرانەی بەنزین و گاز دەگوازنەوە بۆ ناو هەرێمی كوردستان، كە بە بەتاڵی دەچنە نێو خاكی ئێران لە مەرزەكان دەبێت باج بدەن بە كۆمپانیاكانی حزب، كە بەناوی جیاوازو لە ڕێگەی جیاوازەوە وەردەگیرێت .

ئەو پەلەمانتارە دەشڵیت: باشتر وایە كابینەی نۆ ناوەکەی بگۆڕین بۆ كابینەی كۆمپانیاكانی حزب، چونکە جگە لەکۆکردنەوەی پارە بۆ كۆمپانیاكانی حزب، باج و گومركیشی زیاد کردووە، لەپێناو زیادکردنی داهاتی حزب.

News ID 38329

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha