AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٣٠ ٢٣:٥٩

رەئیسی لە وتووێژی تەلەفونی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان:

بەرگری لە مافی مرۆڤ بنەمای سیاسەتەکانی ئێرانە

بەرگری لە مافی مرۆڤ بنەمای سیاسەتەکانی ئێرانە

حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم رەئیسی لە وتووێژی تەلەفونی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان وێڕای پیرۆزبایی جێژنی قوربان, وتی: بەرگری لە مافی مرۆڤ بنەمای سیاسەتە ناوخۆیی و بیانییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

بە پێی هەواڵی مێهر, رەیسی وتی کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو حکوومەتێکی خەڵک سالاری دینی لە هەموو جۆرە وتووێژ و هاوکاری لە گەڵ ئایینە ئیبراهیمییەکان پێشوازی دەکات.

ناوبراو راشیگەیاند: سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین و بەرەنگاری لە گەڵ زایۆنیست, بەرگری لە خەڵکی یەمەن, بەرەنگاری لە گەڵ تیرۆریست و پشتیوانی لە مافی مرۆڤ لە ئایینی ئێمەدا رەگی کوتاوە.
سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکانیش لەم وتووێژەدا وتی: هیوادارم لە سەردەمی بەرپرسیاریەتی ئێوەدا بینەری گەشەی پێوەندی تاران و ڤاتیکان بین.
هەروەها وتیشی: ئەمڕۆ بۆ دابین کردنی ئاشتی لە جیهان, ئەرکێکی قورسمان لە سەرە بۆ ئەوەی پێکەوە لە ئاشتیدا بژین.

News ID 38310

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha