پەیوەندی ستراتێژیکی نێوان ئێران و عێراق پاوەجێی هەموو ناوچەکە دەستەبەر دەکات

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەنجام و پاشهاتەکانی پەیوەندی ستراتێژی نێوان ئێران و عێراق ئاسایش و پاوەجێی هەموو ناوچەکە دەستەبەر دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆحانی لە پەیوەندی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بە پیرۆزبایی جەژنی قوربان وتی: بۆ ئێران پشتیوانی لە پاوەجێی و ئاسایش، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی عێراق پێگەی تایبەتی هەیە و ئاسایشی عێراق بە هی خۆمان دەزانین.

ڕۆحانی بە ئاماژە بە پەیوەندی و خاڵە هاوبەشەکانی نێوان ئێران و عێراق ڕایگەیاند: ئەنجام و پاشهاتەکانی پەیوەندی ستراتێژی نێوان ئێران و عێراق ئاسایش و پاوەجێی هەموو ناوچەکە دەستەبەر دەکات.

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکاییەکان لە بەرەنگاریی تیرۆریزم یاری دوو ڕوویانە دەکەن و کارەکانی ئەوان لە سنوورەکانی عێراق و سوریا هەڵەیە و پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی ناوچەکە بووە.

News Code 38297

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =