رووسیا سیستەمی ئێس500ی بە سەرکەوتوویی تاقی کردەوە

مۆسکۆ لە تاقی کردنەوەی سەرکەوتووانەی سیستەمی بەرگری مووشەکیی نوێی ڕووسیا لە بنکەیەک لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی تاس، وەزارەتی بەرگری رووسیا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند کە بەرەی نوێی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئێس 500ی سەرکەوتوانە تاقی کردۆتەوە.

هەروەها ڕایگەیاندووە: سیستەمی مووشەکی بەرەی نوێ و پێشکەوتووی ئێس 500ئامانجی خۆی لە ڕۆژاوای ڕووسیا پێکاوە و سەرکەتوو بووە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هەروەها داکۆکی کردووە: سیستەمی مووشەکی ئێس 500 هئچ جۆرێکی هاوشێوەی لە دونیادا نییە و دەتوانێ هەموو شتێکی باڵندە شوێنگیری کات و شوێنەکانی دوژمن لە هەموو خێرایی و بەرزاییەکان بپێکێ.

سیستەمی ئێس 500 دەبێتە جێگری سیستەمی ئێس 400. سێرگەیی شویگۆ وەزیری بەرگری ڕووسیا پێشتر ڕایگەیاندبوو لە ساڵی 2020ەوە ئامادەکاری بەرهەم هێنانی ئێس 500 دەست پێ دەکات بەڵام پسپۆڕانی ئەم پرۆژە لە ساڵی 2017ەوە سەرقاڵن.

News Code 38293

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =