AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٢٨ ٠٩:٠٢

کارناسی کاروباری ئەمنیەتی عێراق:

تیرۆریستەکان لە عێراق ڕوویان هێناوەتە شێوازی نوێ

تیرۆریستەکان لە عێراق ڕوویان هێناوەتە شێوازی نوێ

کارناسی کاروباری ئەمنیەتی عێراق سەبارەت بە ئەو خاڵە لاوازییانە کە تیرۆریستەکان لێی بۆ کردنە ئامانجی ژێرخانەکان لە هەندێک لە پارێزگاکان کەڵک وەردەگرن، هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، عەلی وائلی کارناسی کاروباری ئەمنیەتی عێارق سەبارەت بە ئەو خاڵە لاوازییانە کە تیرۆریستەکان لێی بۆ کردنە ئامانجی ژێرخانەکان لە هەندێک پارێزگاکانی ئەو وڵاتە کەڵکوەردەگرن، هۆشداریی دا.

ناوبراو زیادی کرد: هەندێک ناوچەکان سەرەڕای بەڕێوە چوونی ئۆپراسیۆنی سەربازی هێشتا ناوەندی داعشییەکانن لەوانە دیالە و هەندێک ناوچەی سەلاحەدین، کەرکووک، نەینەوا و ئەنبار. هێزە ئەمنییەکان دەستکەوتی زۆریان لە دژی تیرۆریستەکان بەدەست هێناوە.

وائلی وتی: ئەو هەوڵانە بووتە هۆی لاواز بوونەوەی سەربازی تیرۆریستەکان و هەر بۆیە ئەوان ڕوویان کردووەتە شێوەکانی کوشتن و جەنایەت و هەوڵی خراپکارانە و بەتایبەتی هەندێک لە ناوەندەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پاڵپشتی ناکرێن.

ناوبراو جەختی کرد: ژێرخانەکان لە هەموو پارێزگاکان بەتایبەتی ئەو پارێزگایانە کە لە سەرەوە ناویان هاتووە، ئەگەری پێکانیان لە ئارادایە، بەتایبەتی تاوەرە کارەباییەکان و سەرچاوە ئاوییەکان کە ئەگەری ژەهراوی کردنیان لە هەر چرکەدا لە ئارادایە.

News ID 38265

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha