بە پێی هەواڵی مێهر، کاوە فەرزانە زیاتر لە 30 ساڵ وێنەگری کردووە و بەشداری لە 8 پیشانگای گرووپی، 5 پیشانگای وێنەگری تاکەکەسی و 11 جار داوەری فستیڤاڵە وێنەگرییەکانی لە کارنامەدا بوو.
ناوبراو وێنەگر، نووسەر، ماموستای وێنەگری، ئەندامی ئەنجومەنی وێنەگرانی ئێران و ئەندامی شۆرای پسپۆڕی وەزارەتی میراتی کەلتووری بووە و 7 بەرهەمی لە بواری وێنەگریدا چاپ بوو.
کاوە فەرزانە لە دایک بووی ساڵی 1346 بوو و لە تەمەنی 54 ساڵیدا بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
بۆچوونی ئێوە