15139 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 175 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 15139 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 175 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 86 هەزار و 966 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 501 هەزار و 79 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 118 هەزار و 348 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 38234

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =