بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ باڵوێزی ئیران لە بەغدا دیداری کرد.
جنین پلاسخارت لە ئەو دیدارەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنیەتییەکان و هەروەها هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێڕاقی لەگەڵ ئیرەج مەسجدی لێک دایەوە.
باڵوێزی ئێران لە کۆتایی ئەو دیدارەدا وێڕای جەخت لەسەر قووڵ بوونەوەی پێوەندی تاران و بەغدا، وتی: ئێران پاڵپشتی دەکات لە ئاسایش، سەقامگیری و هەروەها لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کە بێژەری دەنگی گەلی ئەو وڵاتەیە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە دەوڵەتی داهاتووی ئێرانیش پاڵپشتی تۆکمە کردنەوەی و پەرەپێدانی پێوەندی تاران و بەغدایە، زیادی کرد: لە دەوڵەتی سەید ئیبراهیمی ڕەئیسی پێوەندییەکانی ئێران و عێراق قووڵتر و بەربڵاوتر دەبێتەوە.
Your Comment