کۆبوونەوەی نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان و باڵوێزی ئێران لە عێراق

نوێبەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکەگرتووەکان لە عێراق سەبارەت بە گۆڕانکارییە، سیاسی، ئەمنیەتیەکان و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لەگەڵ باڵوێزی ئێران کۆبووەوە و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ باڵوێزی ئیران لە بەغدا دیداری کرد.

جنین پلاسخارت لە ئەو دیدارەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنیەتییەکان و هەروەها هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێڕاقی لەگەڵ ئیرەج مەسجدی لێک دایەوە.

باڵوێزی ئێران لە کۆتایی ئەو دیدارەدا وێڕای جەخت لەسەر قووڵ بوونەوەی پێوەندی تاران و بەغدا، وتی: ئێران پاڵپشتی دەکات لە ئاسایش، سەقامگیری و هەروەها لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کە بێژەری دەنگی گەلی ئەو وڵاتەیە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە دەوڵەتی داهاتووی ئێرانیش پاڵپشتی تۆکمە کردنەوەی و پەرەپێدانی پێوەندی تاران و بەغدایە، زیادی کرد: لە دەوڵەتی سەید ئیبراهیمی ڕەئیسی پێوەندییەکانی ئێران و عێراق قووڵتر و بەربڵاوتر دەبێتەوە.

News Code 38162

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =