کاردانەوەی ئەمریکا بە مردنی بەندکراوێک لە زیندانی کوردی سووریا

دەوڵەتی ئەمریکا لە کاردانەوە بە مردنی ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا نیگەرانی خۆی دەربڕی و داوای لێکدانەوەی ئەم بابەتەی کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریا ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا بە ناوی ئەمین عیسا لە بەندیخانەی ژێردەسەڵاتب کوردەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا مردووە. پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا رەخنەگری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردی سووریایە کە لە لایەن پارتی یەکیەتی دیموکراتیکی سووریا بەڕێوە دەچێت.

بەرپرسانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریا ڕایانگەیاندووە ئەم کەسە بە هۆی ئەشکەنجەوە مردووە.

لاپەڕەی تویتەری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە سووریا لە بڵاوکراوەیەکدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بەم کردەوە دەربڕیوە و نووسیویە: نیگەرانییەکی قووڵمان سەبارەت بە مەرگی ئەمین عیسا عەلی هەیە. ئەمریکا داوای لێکدانەوەی ورد و ڕوونی ئەم ڕووداوەی کردووە.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە سووریا داکۆکی کردووە هەر کەس بەرپرسی ئەم کردەوە و ئاکاری خراپ لە گەڵ قۆڵبەستکراوان بووە، دەبێ بەرپرسیاریەتی کارەکەشی لە ئەستۆ بگرێت.

News Code 38035

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =