بە پێی هەواڵی مێهر، ڕۆژی هەینی 4ی پووشپەڕ هێرشبەرێکی خەڵکی سوومالی لە شاری وورتسبورگی ئاڵمان سێ ژنی کوشت و بەدوای قوربانی دیکە دەگەڕا. لەم کاتەدا چیا ڕەبێعی پەنابەری کوردی ئێرانی لە گەڵی ڕووبەڕوو بووەوە و لە بەرانبەریدا بەرخۆدانی کرد.
دوا بەدوای ئەم بەرگرییە ئەو هێرشبەرە نەیتوانی کەسانیتر بکوژێت و لە ئاکامدا بە هاتنی پۆلیس قۆڵبەست کرا.
بەرخۆدان و لەخۆبوردوویی ئەو ئەوەندە گەورە بوو کە بەرپرسانی ئیالەتی بایرن دەیانەوێ میداڵی بوێری پێ ببەخشن.
Your Comment