چیا رەبێعی پەنابەری کوردی ئێرانی نیشانی بوێری وەردەگرێت

چیا ڕەبێعی پەنابەری کوردی ئێرانی کە لە وڵاتی ئەڵمان دایە، بە هۆی بەرخۆدان دژی تیرۆریستێک بەم زوانە نیشانی بوێری بایرنی ئاڵمان پێشکەش دەکرێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، ڕۆژی هەینی 4ی پووشپەڕ هێرشبەرێکی خەڵکی سوومالی لە شاری وورتسبورگی ئاڵمان سێ ژنی کوشت و بەدوای قوربانی دیکە دەگەڕا. لەم کاتەدا چیا ڕەبێعی پەنابەری کوردی ئێرانی لە گەڵی ڕووبەڕوو بووەوە و لە بەرانبەریدا بەرخۆدانی کرد.

دوا بەدوای ئەم بەرگرییە ئەو هێرشبەرە نەیتوانی کەسانیتر بکوژێت و لە ئاکامدا بە هاتنی پۆلیس قۆڵبەست کرا.

بەرخۆدان و لەخۆبوردوویی ئەو ئەوەندە گەورە بوو کە بەرپرسانی ئیالەتی بایرن دەیانەوێ میداڵی بوێری پێ ببەخشن.

چیا رەبێعی پەنابەری کوردی ئێرانی نیشانی بوێری بایرن وەردەگرێت

News Code 38009

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =