AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٢ ١٥:١٧

هیچ خەسارێکی گیانی و دارایی نەبووە؛

هەوڵی خراپەکاری لە بینایەکی ڕێکخراوەی ئەتۆمی ئێران شکستی هێنا

هەوڵی خراپەکاری لە بینایەکی ڕێکخراوەی ئەتۆمی ئێران شکستی هێنا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەوڵێکی تێکدەرانەی لە بەردەم بینایەکی ڕێکخراوەی ئەتۆمی ئێران شکستی هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ چوارشەمە هەوڵێکی خراپەکاری لە بینایەکی ڕێکخراوەی وزەی ێەتۆمی ئێران پووچەڵ کرایەوە و هیچ جۆرە خەسارێکی گیانی و‌ دارایی بەدواوە نەبوو.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە پێش ئەوەی خەسارێک بەر بیناکە بکەوێت ئەو پیلانە شکستی هێناوە.

بە هۆشیاری ڕێکخراوە و دامودەزگاکانی پاراستن و ئاسایش لە بواری دزینەوە و بەرەنگاریی لە گەڵ خراپەکاریبەکان ڕێگر بووە لەوەی چالاکی ناڤۆکی ئێران بوەستێت.

News ID 37902

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha