بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد خودادی لەم بارەوە وتی: میدیاکان لە 39 وڵاتی جیهانەوە دێن و هاواهەنگی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی کاروباری ئەوان ئەنجام دراوە.
ئەو وتیشی: 336 کەس لەم هەواڵنێرانە دانیشتووی تارانن و 160 کەسیان لە وڵاتانی دیکەوە دێن. ئەم 160 هەواڵنێرە لە 83 میدیا لە 20 وڵاتی جیهانەوە بۆ ڕووماڵی ئەم ڕووداوە گرینگە دێن بۆ ئێران کە داگری 37 میدیای تەلەڤزیۆنی، 27 رۆژنامە، 8 هەواڵدەریی، 6 رادیۆ و 5 گۆڤار و ماڵپەڕی هەواڵدەرییە.
ناوبراو ڕایگەیاند: هەواڵنێرە بیانییەکان لە وڵاتانی ئەمریکا، ئینگلیس، ئیتالیا، بەحرەین، بلژیک، تورکیا، نەرڤج، سوید، دانمارک، چین، ڕووسیا، ژاپون، سویس، فەرانسە، ئاڵمان، ئیسپانیا، ئوتریش، ئوسترالیا، هۆلەند، قەتەر، کوریای باشوور، کوریای باکوور، کەنادا، کوەیت، کولومبیا، لوبنان، پاکستان، نیجریە، ئازەربایجان، ئەفغانستان، ئەرمەنستان، قێرقیزستان، عێراق، عەمان، فەلەستین، سووریا و ... ەوە دێن.
ئەو هەروەها وتیشی ژاپون بە 25 هەواڵنێر، فەڕانسە 24 هەواڵنێر، قەتەر 18 هەواڵنێر، ئیتالیا 15 هەواڵنێر و ئەمریکا بە 12 هەواڵنێرەوە بە ڕیز زۆرترین هەواڵنێر بۆ ڕووماڵی ئەم ڕووداوە دەنێرن.
Your Comment