AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٢٤ ١٩:٤٨

زەریف:

بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکان، گەمارۆکانی داهاتوو پووچەل دەکاتەوە

بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکان، گەمارۆکانی داهاتوو پووچەل دەکاتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکان نەک هەر گەمارۆکانی ئێستا هەڵدەوەشێنێتەوە، بەڵکوو گەمارۆکانی داهاتووش پووچەڵ دەکاتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی ویدیۆیی لە ئینستاگرامدا وێڕای بانگهێشت کردنی خەڵک بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان، وتی: هەینی ڕۆژێکە کە لە ڕێگای دەنگ دانەوە دەروەچەکانی ڕووناکی و ئۆمێد بە ڕووی داهاتووی خۆمان و منداڵانمان دەکرێتەوە.

ئەو وتیشی: کەمایەسییەکان و هەڵەکان زۆر بوون و من بەش بە حاڵی خۆم شەرمەزاری ئەو دژواری و ناکامییانەم کە خەڵک تووشی هاتوون. بەڵام دەنگ نەدان ڕێگا چارە نییە و کێشەکان زۆرتر دەکاتەوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: میلەتی گەشەخواز میلەتێکە کە هیچ دەرفەتێک تەنانەت گەر بچووکیش بێت بۆ گەشە و ئاوەدانی وڵاتەکەیان لە دەست نەدەن.

زەریف وتیشی: بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکان نەک هەر گەمارۆکان پووچەڵ دەکاتەوە، بەڵکوو بنەمای شەڕی ئابووری دژی خەڵک تێک دەشکێنێت و گەمارۆکانی داهاتووش پووچەڵ دەکاتەوە.

وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان لە کۆتاییشدا وتی: هیوادارم لە هەڵبژاردنەکانی 1400 خەڵک دەرفەتێکی نوێ بۆ ئێرانێکی ئاوەدان، ئازاد و پێشکەوتوو بڕەخسێنن و دەست لە ناو دەستی یەکتر 28ی جۆزەردان بکەنە میهرەجانی نەتەوەیی ئۆمێد.

News ID 37766

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha