بە پێی هەواڵی مێهر، بەختیار خەلیقی لەم بارەوە وتی: ڕێژەی هەناردە کردنی کەلوپەل لە سنوورەکانی کوردستانەوە ساڵی ڕابردوو یەک ملیۆن و 500 هەزار تۆن بووە کە لەچاو ساڵی پێشوو لە بواری دۆلارییەوە 4 لەسەد دابەزیوە و لەبواری کێشەوە 24لەسەد زیادی کردووە.
ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی بیانی لە پارێزگا تاکوو ڕێبەندانی ساڵی 99 گەیشتە 4 ملیار و 558 ملیۆن دۆلار، وتیشی: پێترۆکیمیایی 1.2 لەسەدی هەناردەکردنی وڵات و بەشی پیشەیی34 لەسەدی هەناردە کردنی وڵاتیان پێک هێناوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: بە پێی دواهەمین ئامارەکان، تا کۆتایی ڕیبەندانی ساڵی پێشوو 592 ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە ڕێگای گومروکەکانی کوردستانەوە هەناردە کراوە.
هەروەها ڕوونی کردەوە: بایەخی دۆلاریی ترانزیتی سنووری باشماخ ڕێبەندانی ساڵی پێشوو 3 ملیار و 383 ملیۆن دۆلار بووە.
بۆچوونی ئێوە