AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٢١ ١٤:٤٣

بە پاگەندەی ڕووبەڕوو بوونەوەی دابینی دارایی تیرۆریزم؛

وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا: گەمارۆی بزووتنەوەی حەماس و لایەنگرانی یەکمایەتی ئێمەیە

وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا: گەمارۆی بزووتنەوەی حەماس و لایەنگرانی یەکمایەتی ئێمەیە

وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند کە خستنی ناوی حەماس و لایەنگەرانی لە لیستی گەمارۆ نوێیەکان یەکمایەتی دەوڵەتی ئێستای ئەمریکایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، ژانت یلن وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە یاسادانەرانی کۆنگرەی خستە بەردەنگەوە و ڕایگەیاند: حەماس وەکوو یەکێک لە ئامانجەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ بەرنامەکانی گەمارۆی دژە تیرۆریزم دیاری کراوە و واشنتۆن گەمارۆ لەسەر حەماس و لایەنگرانی دەکاتە یەکمایەتی.

یلن لە درێژەدا زیادی کرد کە دەوڵەتی ئەمریکا ژمارەیەکی زۆر لە کەس و بنکەکانی سەر بە حەماسی لە سەرتاسەری جیهان کردووەتە ئەمانجی گەمارۆکانی خۆی و ئەو پڕۆژەیەش گرووپێک لە دامەزراوە خێرخوازییەکانی سەرتاسەری جیهان دەگرێتەوە کە لە ژێر ئەو ناوە خەریکی کۆ کردنەوەی یارمەتی دارایی بۆ ئەو گرووپەن.

ژانت یلن لە حاڵێکدا لە گەمارۆی بزووتنەوەی حەماس و لایەنگرەکانی قسە دەکات کە چەند هەفتە پێش ئەندامانی دیمۆکراتی سێنا ڕێگریان کردبوو لە هەوڵی نوێنەرانی کۆماریخواز بۆ دەرکردنی گەمارۆ دژی بزووتنەوەی حەماس لە شەڕی ئەم دواییەی غەززە.

News ID 37715

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha