AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٢٠ ٠٩:٣٢

لاهوور شێخ جەنگی:

هێز و پێگەی کوردەکان لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا دەردەکەوێت

هێز و پێگەی کوردەکان لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا دەردەکەوێت

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەختی کرد کە بەغدا بۆ کوردەکان گرینگ بووە و هێزی پێگەی کوردەکان لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکان و بەدی هاتنی ئامانجە نەتەوەییەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دیدار لەگەڵ بەرپرسان و کادیری ئەو پارتە جەختی کرد کە لە ڕێگای هەڵبژاردنەوە دەتوانرێت گۆڕانکاری بنەڕەتی و ڕاستەقینە بەتایبەتی سەبارەت بە گۆڕانی سیستەمی دەسەڵات و باشتر کردنی دۆخی ئێستای هەرێم، بکرێت.

ناوبراو زیادی کرد کە جەخت و داکۆکی ئەو پارتە بۆ ڕێککەوت لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی عێراق بەس بۆ دابینی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم نەبووە، بەڵکوو بەغدا بۆ کوردەکان گرینگایەتی هەیە و هێز و پێگەی کوردەکان لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و بەدی هاتنی ئامانجە نەتەوەییەکانە.

هەروەها وتی کە کوردەکان خۆیان لە پێکهێنانی دەستووری عێراق بەشداریان هەبووە و دەنگیان پێ داوە و ئێستاش ئەبێ یاسا بکرێتە بنەما بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغدا بەتایبەتی لەسەر ناوچە جێناکۆکەکان.

ناوبراو سەبارەت بە دۆخی ئەمنیەتی هەرێمیش ڕایگەیاند: دژی براکوژین و ئیزن نادەین شەڕی بەوەکالەت لە هەرێم بکرێت و هەوڵ دەدەین بۆ ڕێگری لە هەر جۆرە شەڕێک.

News Code 37701

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha