بە پێی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی یەکگرتوویی پارێزگای کوردستان ڕۆژی پێنجشەمە بە مەبەستی پشتیوانی لە ئایەتوڵا رەییسی، بنکەی هەڵبژاردنی ناوبراوی لە سنە کردەوە و شاهین فەکوور وەکوو سەرۆکی ئەم بنکەیە لە کودستان هەرڵبژێردرا.
شاهین فەکوور لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی ئەم بنەکەیەدا وتی: هەڵبژاردن لە ئێران ئاکارێکی سیاسی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئابوورییە. ئێمە لە هەموو ئەم بوارانە و بە تایبەت لە بواری ئابووریدا پێویستمان بە گۆڕانی بنەڕەتی هەیە.
ئەو وتیشی: ئێمە پێویستمان بە دەوڵەتێکی لاو، ئیماندار و شۆڕشی هەیە بۆ ئەوەی توانای گۆڕانی ببێت و بە ڕای ئێمە باشترین بەربژێر بۆ گەیشتن بەم مەبەستانە ئایەتۆڵا رەییسیە.
ناوبراو وێڕای ئامژە بۆ ئەوەی کە خەڵکی کوردستان خوازیاری گەشە و خزمەتگوزارین، وتی: کوردستان سەرچاوە و دەفرایەتی زۆری هەیە کە دەبێ کەڵکی لێ وەربگیردرێت و هیوادارین بە چالاک کردنەوەی ئەم دەفرایەتییانە ئیدی هەژاری و بێکاری لە کوردستان نەبینین.
Your Comment