هێزەکانی ئەمریکا نایانەوێت لە عێراق بچنە دەرەوە

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی عێراق بە وتنی ئەوەی کە هێزەکانی ئەمریکا نایانەوێت لە خاکی ئەو وڵاتە بچنە دەرەوە، وتی: هەموو بەڵگەکان نیشاندەری ئەوەن کە واشنتۆن نایەوێت لە عێراق بچێتە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، ئەیووب ڕەبێعی پەرلەمانتاری عێراق لە سەر بەردەوام بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە لێدوانی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لەو بارەوە وتی: هێزەکانی ئەمریکا نایانەوێت لە خاکی عێراق بچنە دەرەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پەسەندکراوی پەرلەمان لەسەر چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان جەختی هەیە.

ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: سەرەڕای ئەوەی کە چینە جیاجیاکان و لایەنە سیاسییەکان داوای چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە خاکی خۆیان دەکەن بەڵام وادیارە واشنتۆن نایەوێت ئەو کارە ئەنجام بدات.

پێشتر هادی عامری، لە لێدوانێکدا جەختی کردبوو: ئەگەر سەربازانی ئەمریکا بە شێوەی ئاشتیخوازنە لە عێراق نەچنە دەرەوە، ئێمە بە بەرخعدانی خۆمان ناچاریان دەکەین بە چوونە دەرەوە لە عێراق.

News Code 37401

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha