بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەسۆشەیتێد پرێس، بەرپرسێکی کوردی سووریا وتی: کۆرۆنا لە کەمپی 60000 کەسی ئەلهەول کە ئەندامانی بنەماڵەکانی سەر بە داعش و لایەنگرەکانی تێدایە، خەریکە تەشەنە دەستێنێت.
جابر مستەفا لە بەرپرسانی ئەو کەمپە بە ئەسۆشەیتێد پرێسی وتی: لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو دوو دانیشتووی ئەو کەمپە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە و 19 کەسیش پشکنینی کۆرۆناکەیان ئەرێنی دەرچووە.
ناوبراو لە کەم بوونەوەی ئاستی توندوتیژی لە ئەلهەول هەواڵی دا بەڵام هۆشداریی دا بە هۆی تەشەنە سەندنی کۆرۆناوە، کۆنترۆڵی ئەو کەمپە بە سەختی بەڕێوە دەچێت.
Your Comment