AP ١٤٠٠ گوڵان ١٢ ٠٩:٤٥

ڕاپۆرتی فەرهەنگی؛

نۆزدەی ڕەمەزان/ شەوی قەدر و بریندار بوونی حەزرەتی عەلی(د.خ)

نۆزدەی ڕەمەزان/ شەوی قەدر و بریندار بوونی حەزرەتی عەلی(د.خ)

لە مانگی ڕەمەزاندا چەند شەو وەکوو شەوی تایبەتتر چاوی لێدەکریت و موسڵمانان لە ئەو شەوانەدا تا بانگی بەیانی دادەنیشین و دۆعا و نزا و عیبادەت دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی ساڵدا، مانگێک بە گەورەیی مانگی پڕ بەرەکەتی ڕەمەزان نییە؛ چونکوو مانگێکە کە خودا بۆ  خەڵات کردنی بەنرخترین خەڵاتی خۆی بە مرۆڤایەتی، واتا "قورئانی پیرۆز" هەڵیبژاردووە. ئاوەها مانگێکە شەوی قەدری تێدا دانراوە، شەوێک کە چارەنووسی یەک ساڵی مرۆڤەکان بە پێی شیاو بوونیان دیاری دەکرێت و دۆعا و عیبادەت کردن تێیدا بەرانبەرە لەگەڵ هەزار مانگ عیبادەت کردن؛ هەر بۆیە کە لە دۆعاکانی ڕۆژانە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەڵێین: «اللهمّ ارْزُقْنی فیهِ فَضْلَ لَیْلَةِ القَدْرِ» واتا خودایە لە ئەم مانگەدا تێگەییشتن لە نرخ و بەهای شەوی قەدرم بدەیە.

شەوی قەدر کە سەرتر لە هەزار مانگە، نیشانەیەک لە میهرەبانی و دلۆڤانی بێ کۆتایی خودای گەورەیە، چونکوو خودا هەمیشە بۆ بەخشینی مرۆڤەکانی خۆی لە هەر بیانوویەک کەڵکوەردەگرێت. هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بۆ هەموومان دەرفەتێکە بۆ بەخشین و گەییشتن بە شەوانی قەدر سەد ئەوەندە هەلێک ڕەخساوە بۆ تۆبە، پاک بوونەوە لە گوناهەکان و نزیک بوونەوە بە خودا و ڕۆییشتن بەرەو لای خولقێنەری جیهان.

شەوی نۆزدەی ڕەمەزان، یەکەم شەوی قەدرە لە ئەم مانگە پیرۆزەدا کە لە ئاوەها شەوێکدا حەزرەتی عەلی (د.خ) لەلایەن ئیبن مولجەمی مورادییەوە بە خنجەر بریندار دەکرێت و دواتر لە ڕۆژی بیست و یەکی ڕەمەزان شەهید دەبێت.

لە ئەم ڕۆژانەدا شیعەکانی جیهان و ئێران ڕێوڕەسمی تایبەت و تازیەباری بەڕێوە دەبەن.

News ID 37106

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha