AP ١٤٠٠ گوڵان ١١ ٢١:٣٥

ڕێوڕەسمی ڕۆژی کرێکار لە ئەستەنبۆڵ توندوتیژی بەدواوە بوو

ڕێوڕەسمی ڕۆژی کرێکار لە ئەستەنبۆڵ توندوتیژی بەدواوە بوو

لە پێکدادانەکانی ڕۆژی کرێکار لە ئەستەنبۆڵ لانیکەم ٨٠ کەس دەستبەسەر کران.

بە پێی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی ڕۆژی کرێکار سەرەڕای دژایەتی حکوومەتی تورکیا و قەدەغەی هاتوچۆ، لە هەموو شارەکانی ئەو وڵاتەدا بەڕێوە چوو. ئەم ڕێوڕەسمە بە بەشداری هەموو چین و توێژەکان وەکوو کرێکاران، خوێندکاران، ئەندامی حیزبی کرێکاری تورکیا، ئەندامی بنکەکان و ئەنجومەنەکانی ئەستەنبۆڵ بەڕێوە چوو. یەکێک لە هۆکارەکانی ناڕەزایی بەشداربووانی ئەم ڕێوڕەسمە، قەدەغەی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی کرێکار لە لایەن حکوومەتەوە بوو.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەوانی "بیانت" پاش بەشداری هێزەکانی دژە شۆڕشی پۆلیس لەم ڕێوڕەسمەدا، شەڕ و پێکدادان ڕووی دا و تا نزیکی نیوەڕۆ زیاتر لە ٨٠ کەس لە بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە دەستبەسەر کران.

هەروەها حیزبی کرێکار بە بڵاوکردنەوەی چەن وێنە لە ئەندامانی، ڕایگەیاند کە لەم ڕێوڕەسمەدا بەشدارییان کردووە.

News ID 37103

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha