بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى شارپرێس، ئه‌مڕۆ تیرۆریستانى داعش له‌سنورى پارێزگاى كه‌ركوك‌و له‌سنوره‌كانى (پردێ، داقوق، ڕیاز) په‌لامارى پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منیه‌كانى دیكه‌ى عێراقیانداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى پێشمه‌رگه له‌سنورى پردێ به‌شارپرێسى وت:"له‌به‌رزاییه‌كانى دبز (گوندى قایه‌باشى) تیرۆریستانى داعش په‌لامارى دوو ڕه‌بیه‌ى هێزه‌كانى (لیواى 10)ى پێشمه‌رگه‌یانداوه‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كى سه‌خت ڕویداوه".
ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌گه‌رچى به‌دروستى ژماره‌ى شه‌هیده‌كان تائێستا نازانرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هیدو برینداربون"، به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌ى زانراوه ته‌نها یه‌كێك له‌شه‌هیده‌كانه كه پله‌ى نه‌قیبى هه‌یه‌و فه‌رمانده‌ى سریه‌یه به‌ناوى (پشتیوان زرارى).
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیش له‌كه‌ركوك به‌شارپرێسى وت:"هه‌ر ئه‌مڕۆ تیرۆریستانى داعش له‌سنورى گوندى مه‌تاره له‌قه‌زاى داقوق‌و له‌ناحیه‌ى ڕیازی سه‌ر به‌قه‌زاى حه‌ویجه له‌كه‌ركوك، داعش په‌لامارى هێزه ئه‌منیه‌كانى عێراقى داوه".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، له‌ناوشارى كه‌ركوك سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان خراونه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه.
ژمارەیەک کوژراو و بریندلر هەیە;
پەلاماری داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە پردێ

تیرۆریستانى داعش له‌سنورى پارێزگاى كه‌ركوك له‌سێ لاوه په‌لامارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منیه‌كانى عێراقیدا.
News ID 37087
Your Comment