AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ٢٤ ٠٨:٣٣

زەریف بۆ ئانتۆنیۆ گۆترێش:

پێکانی بە ئەنقەستی دامەزراوە ناڤۆکییەکان جەنایەتی جەنگییە

پێکانی بە ئەنقەستی دامەزراوە ناڤۆکییەکان جەنایەتی جەنگییە

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە زنجیرە تویتێکدا لە نامەی خۆی بۆ ئانتۆنیۆ گۆتترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە تیرۆریزمی ناڤۆکی و خراپەکاری لە ناوەندی پیتاندنی نەتەنز هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زەریف لە ئەو زنجیرە تویتەدا زیادی کرد: بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان نووسیم کە کردنە ئامانجی بەئەنقەستی دامەزراوە ناڤۆکییەکان بە مەترسیی بڵاو بوونەوەی سەرتاسەری و بەێ ئامانجی مادەی ڕادیۆیەکتیڤ تیرۆریزمی ناڤۆکی و جەنایەتی جەنگییە.

ناوبراو درێژەی دا: ئیسرائیل لەسەر هەوڵەکان بۆ ڕێگری لە بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هەڕەشەی کردبوو و ئێستاش بەڕێوەی دەبات.

ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر ئەمریکا دەیەوێت ڕێگری بکات لە پاشهاتەکانی ئەو گرەوە گەمژانەیە، ئەبێ هەموو گەمارۆکانی سەردەمی ترامپ و تیرۆریزمی ناڤۆکی کە وەکوو کارتی گوشار دژی ئێمە بەکار دەهێنرێت، بنێتە لاوە.

زەریف وتیشی: دوای پشت ڕاست بوونەوەی هەوڵەکانی ئەمریکا، ئێرانیش بە ڕاگرتنی هەوڵە قەرەبوو کردنەکانی خۆی وەڵام دەداتەوە؛ هەوڵگەلێک کە ئێستاکە بەهۆی خراپەکاری ناڤۆکی ئەم دواییە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبنەوە.

News ID 36796

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha