بە پێی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی لەم بارەوە وتی: ئەو ڕووداوەی لە ناوەندی پیتاندنی نەتەنز ڕووی داوە، نیشاندەری شکست هێنانی دژبەرانی پێشکەوتنی پیشەیی و سیاسی وڵاتە واتا ئەو کەسانەی نایانەوێ پیشەی ناڤۆکی گەشە بکات و دانوستانەکان بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان درێژەی ببێت.
ئەو وتیشی: لە ڕۆژی نەتەوەیی تەکنۆلۆژی ناڤۆکیدا، دواهەمین دەستکەوتەکانی بیرمەندە لاوەکانی وڵات نمایش کرا و هاوکات ئاسۆی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانیش ڕوون کرایەوە.
ساڵحی ڕوونی کردەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی ئەم کارە و داکۆکی لە سەر بەرەنگاربوونەوەی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لە گەڵ تیرۆریسمی ناڤۆکی، مافی بۆ کردەوە ی دژ بە بکەرانی ئەم ڕووداوە پارێزراوە.
سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی وتی: هەروەها بە مەبەستی ناکام کردنی تیرۆریستەکان و نەگەیشتن بە ئامانجەکانیان، کۆماری ئیسلامی ئێران گەشەی تەکنۆلۆژی ناڤۆکی و هەروەها هەوڵەکانی بۆ هەلوەشانەوەی گەمارۆکان درێژە ئەدات.
Your Comment