AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ١٧ ١٤:١٣

ڕۆژنامەی ئەلئەخبار ڕایگەیاند:

پەیامی ڕوون و ئاشکرای ڕووسیا بۆ حزبوڵڵا؛ بوونتان لە سووریا زەروورییە

پەیامی ڕوون و ئاشکرای ڕووسیا بۆ حزبوڵڵا؛ بوونتان لە سووریا زەروورییە

بەرپرسانی باڵای ڕووسیا پەیامێکی ڕوون و ئاشکرایان بۆ ڕێبەرانی حزبوڵڵا ناردووە و تێیدا هاتووە: بوونی ئێوە لە سووریا چ لە بواری سیاسی و چ لە بواری سەربازییەوە زەروورییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی لوبنانی ئەلئەخبار لە دەقێکدا جەختی کردووە: لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو مێدیا دژبەرەکانی دەوڵەتی سووریا و هاوپەیمانەکانیان ڕاپۆرتی جیاوازیان سەبارەت بە هەوڵی ڕووسیا بۆ دەرکردنی ئێران و حزبوڵڵا لە سووریا یان سنووردار کردنەوەی کارەکانیان لە ئەو وڵاتە بڵاو کردووەتەوە.

ئەلئەخبار لە درێژەدا هێناویە: ئەو باسانە درێژەیان هەبوو تا مانگی ڕابردوو کە بەرپرسانی حزبوڵڵا و بەرخۆدان لە بانگهێشتی فەرمیدا گەییشتنە مسکۆ و لە دیدارەکانی نێوان بەرپرسانی ڕووسیا و بەرخۆدان هاتە ئاراوە کە : سیاسەتوانانی ڕووسی پێیان وایە کە هەبوونی حزبوڵڵای لوبنان لە سووریا زەروورەتە و زەروورەتێک کە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە هەستی پێدەکرێت.

بە پێچەوانەی ڕاپۆرتی مێدیا دژبەرەکان ئەگەر ئێران و حزبوڵڵا لە سووریا نەمنێنن، ئەو بۆشاییە لەلایەن ئەمریاکوە پڕ دەبێتەوە و ئەوە سروشتییە کە هەبوونی ئێران و حزبوڵڵا لە سووریا بمێننەوە ڕۆڵی مسکۆش لە ئەو وڵاتە بەرچاوتر دەبێتەوە.

ئەو ڕۆژنامە هەروەها ڕایگەیاندووە: هەر بۆیە بەرپرسانی ڕووسیا پەیامێکی ڕوون و ئاشکرایان ئاراستەی ڕێبەرانی حزبوڵڵای لوبنان کردووە و ئەویش ئەویە: بوونی ئێوە لە سووریا چ لە بواری سیاسی و چ لە بواری سەربازییەوە زەروورییە. ئێمە خوازیاری هاوکاری لەگەڵ ئێوە لە هەر دوو بوارەکەداین.

ئەلئەخبار بۆ لێکی داوەتەوە کە ئەو شێوەی هەڵوێست گرتنە و بانگهێشتی حزبوڵڵا بۆ مسکۆ پەیامێکی بۆ واشنتۆن هەبوو ئەویش ئەوە بوو کە هەوڵەکانی ئەوان بۆ دروست کردنی کێشە و دژایەتی لە نێوان ئەو لایەنانە بێ ئەنجام دەبێت و هەماهەنگییەکانی ڕووسیا، ئێران و حزبوڵڵا وەکوو سێگۆشەیەک دریژەی دەبێت.

هەروەها پەیامێکی بۆ تێلاڤیڤیش هەبوو کە هەر چەندە مسکۆ بۆ هاوکاری لەگەڵ هەموو لایەنەکانن هەوڵ دەدات، بەڵام ئەوە بەو واتا نییە کە ئێمە پاڵپشتی دەکەین لە هێرشە جاربەجارەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سووریا و ئەو هێرشانە ئیدانە دەکەین و بۆ پێشێل کرانی هەرێمی ئاسمانی لوبنان لەلایەن شەڕکەرەکانی ئیسرائیلیشەوە هەڵوێست دەنوێنین.

News ID 36697

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha