AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ١٢ ١٣:٥٢

خەڕازی:

پەیمانی 25 ساڵەی ئێران و چین نەخشەڕێگایەک بۆ هاکارییەکانی داهاتوویە

پەیمانی 25 ساڵەی ئێران و چین نەخشەڕێگایەک بۆ هاکارییەکانی داهاتوویە

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژیکی پێوەندیە دەرەکییەکانی ئێران وتی: پەیمانی هاوکاری بەرنامەی هاوکاری گشتی ئێران و چین بەس نەخشەڕێگایەک بۆ هاوکارییەکانی دوو وڵات لە بواری جیاواز لە ساڵانی داهاتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید کەماڵ خەڕازی لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە پەیمانی هاوکاری گشتی ئێران و چین وتی: ئەو پەیمانە گرێبەست یان ڕێککەوتن نییە کە وردەکاریی هاوکاری دوو وڵاتەکە لە 25 ساڵی داهاتوو بێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو پەیمانە نەخشەرێگایەک بۆ ڕێنوێنی هاوکارییەکانی دوو وڵات لە بواری جیاواز لە ماوەی ساڵانی داهاتوویە و هەر ئەو جۆرە کە وەزارەتی دەرەوە لە ڕاپۆرتی خۆیدا شرۆڤەی کرد، بریتیە لە هاوکاری درێژخایەنی دوو وڵاتەکە لە بواری سیاسی، ستراتیژیک، ئابووری و فەرهەنگی.

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژی پێوەندیە دەرەکییەکان لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ڕۆڵی بەڕێز عەلی لاریجانی لە پەسەند کرانی ئەو بەڵگە چ بووە؟ زیادی کرد: بە پێی ئەوەی کە دەوڵەتەکان لە ئێران دەگۆڕدرێن و لە 25 ساڵی داهاتوو ئەگەری هەیە لایەنی سیاسی جیاواز، دەسەڵات بگرنە دەستەوە، دەوڵەتی چین کە خاوەن یەک دەسەڵاتە و بەردەوام و پاوجێیە، جەختی کردووە کە نوێنەرێک لە لایەن دەسەڵاتەوە لە ئەم کارە دەستێوەردانی هەبێت، بۆیە ئاغەی لاریجانی وەکوو ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕۆڵی گێڕا تا لەسەر بەردەوام بوونی ئەو هاوکارییە جەخت بکرێت.

خەڕازی لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە بۆچی دەقی تەواوی ئەو پەیامنە بڵاو نابێتەوە وتی: وڵاتانێکی دیکەش هەن کە هاوشێوەی ئەو پەیمانەیان لەگەڵ چین واژۆ کردووە و هەر بڵاویشیان نەکردووەتەوە، چونکوو بەڵگەی هاوکارییەکان پێوەندیان بە ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکانەوە هەیە و ئەوە یاسایەکی باوە کە وڵاتەکان ئاوەها بەڵگەگەلێک بڵاو نەکەنەوە. ئاڵبەت بە پێی پەیمانە ستراتیژیکەکان ڕێککەوتن یان گرێبەستێک کە لە هەر بوارێکدا لە نێوان دوو وڵات واژۆ دەکرێت، ئەبێ لە پەرلەمانی دوو ولاتەکە پەسەند بکرێت و دەقی ڕێککەوتنەکە بۆ ڕای گشتی بڵاو ببێتەوە.

News ID 36621

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha