مرۆڤی ئەمڕۆ پێویستی بە ڕزگاریدەرە/ئازادبوون لە ستەم و ئومێد بە دادپەروەری

نیوەی شەعبان یەکێک لە بۆنە پیرۆزەکانی ئیسلامییەکانە. بە بڕوای موسڵمانانی شیعه و سوننە شەوی نیوەی شەعبان یەکێک لە بەنرخترین شەوەکانە و خەریکی دۆعا و نزا دەبن.

ڕاپۆرتی مێهر، هەرچی مرۆڤ دەچێتە پێشەوە، هەر بە ئەو ئەندازە کە هەست دەکات هێز و دەسەڵاتی لە زانست و تەکنۆلۆژیا بەربڵاوتر دەبێتەوە بەهەمان ئەندازەش هەست بە پێداویستی بە ڕزگاریدەرێک تێیدا زیاتر دەبێتەوە. هەر بە ئەو ئەندازەیەش لاوازیی لە بەرانبەر نەزانینە نوێیەکان زیاتر دەبێتەوە.

لاواز بوونی مرۆڤ

مرۆڤێک کە هەستی کردبوو ئەمڕۆکە هێزی سەرسووڕهێنەری بۆ گەییشتن بە مانگ هەیە و لە هەموو زانستەکان لە پێشەوەیە، هەمبەر ڤایرۆسێک وەکوو کۆرۆنا لاواز دەبێتەوە.

بەتایبەتی مرۆڤێک کە لە هزر و ئەندێشەی ڕۆژاوایی هیچ جۆرە ڕێگا و نەخشەڕێگایەکی بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی مەعنەویەتی زۆی نییە و تەنیا لە بازنە مادیات گیر و گرفتار بووە و هەر لەبەر ئەو هۆکارەش، چێژ لە مادیات ناتوانێت بیگەیێنتە لووتکە.

هەر بەو هۆکارەوە بەردەوام بەدوای ڕزگاریدەر دەگەڕێت و ئەو پێویست بوونە بە مونجی و گەڕانەوەیەش لە هەموو ئایینەکان بە شێوەی جیاواز هاتووەتە ئاراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە قەیرانی ساڵانی رابردوو بە شێوەیەکی زۆر سەیر و سەمەرە هەستی پێداویستی بە گەڕانەوەی لە نێوان مرۆڤەکان زیاتر کردووەتەوە.

مرۆڤێک کە لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی لیبرالیزمی ڕۆژاوایی و کۆمەڵێک کۆمپانیای سەرمایەدانەری زایۆنیزم تەنیا ڕۆڵی ئامێرێکی هەیە ئەمڕۆکە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە هەست بە پێویست بوونی ڕزگاریدەرێک  بۆ خۆی دەکات.

هاتنی مەهدی بەڵێندراو

مەهدی مەوعوود واتا مەهدیەک کە بەڵێنی لەسەر دراوە و سەرانسەری جیهان دەگەڕێنێتەوە، هەمان شتە کە ئەمڕۆکە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە هەست بە پێویست بوونی دەکرێت.

ئەمەش جیاوزیەکە لەگەڵ ئەندێشەی ڕۆژاوا و دژە مرۆڤایەتی کە هیچ ئاستێک بۆ مرۆڤایەتی دانانێت چونکوو ئەو دەبێت ببێتە ئامێرێک بۆ بەکارهێنانی مادیات.

ئەو سیستەمە نادادپەروەرانە، ئەو سیستەمە مرۆڤایەتییە کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر مرۆڤ ستەمیان لێدەکرێت، ژمارەیەکی زۆر کەس ڕێگایان لێ ون دەبێت، ژمارەیەکی زۆر لە مرۆڤەکان دەرەتانی بەندەیی کردنی خودایان پێنادرێت، لەلایەن مرۆڤێکەوە کە چاوەروانی هاتنی ئیمام زەمانە، دەکەوێتە بەر ڕەخنە و ناڕەزایەتییەوە.

ڕەحمەتی خوا بۆ سەر زەوی

چاوەڕوانیی هاتنی دۆخی لەبار واتا قبووڵ نەکردن و ڕەت کردنەوەی ئەو دۆخەی کە بەهۆی نەزانینی مرۆڤەکان، بەهۆی ئامانج و ئارەزووەکانی مرۆڤ لەسەر ژیانی مرۆڤایەتی زاڵ بووە. ئەو واتای چاوەڕوانی هاتنی دۆخی لەبارە لە ڕوانگەی شیعەکانەوەیە. ڕوانگەیەک کە تەنانەت زۆربەی ئایینەکانی دیکە لەوانە سوننە بڕوایان پێی هەیە بەڵام لە خوێندەوە و شی کردنەوەیدا جیاوازیگەلێک هەیە و ئەوە بەو واتایەیە کە لە نێوان ئایینەکان چاوەڕان بوون بۆ هاتنی ئیمام زەمان یەکێکە ئەویش هاتنی ڕزگاریدەرێکە.

شیعەکان پێیان وایە لە نیوەی شەعباندا خودا نیگایەکی تایبەتی بە بەندەکانی هەیە و بە پێێ گێڕانەوەکان لە ئەو ڕۆژەدا خودا بەڵگەی ئازادی دەداتە مرۆڤەکانی و هەر بۆیە شەوی نیوەی شەعبان بە لەیلەتولبەرات و لەیلەتولسەک و لەیلەتولموبارەکە و لەیلەتولڕەحمەش ناولێدەبەن و بەنرخترین شەو دوای شەوی قەدەرە.

News Code 36579

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =