بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی یەکشەممە بە کاتی ناوچەیی لە کاردانەوە بە واژۆی ڕێککەوتنی 25 ساڵەی ئێران و چین وتی کە دەمێکە نیگەرانی هاوکاری ئێران و چین بووە.
بایدن لە کاتی سەرکەوتن بەسەر فڕۆکە تایبەتەکەی لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێرێک کە پرسی ئایا نیگەرانی هاوکاری ئێران و چینن؟ وتی: یەکساڵە کە نیگەرانی ئەو بابەتەیە.
شیاوی باسە، ڕێککەوتنی هاوکاری گشتگیری ستراتیژیکی ئێران و چین کە ڕۆژی شەممە لە تاران لەلایەن محەمەد جەواد زەریس و وانگ ئی هاوتا چینییەکەی واژۆ کرا، لە ساڵی 2016 ەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت. ئەو ڕێککەوتنە لەسەر تۆکمە کردنەوەی هاوکاری کەرتی تایبەت و ڕۆڵی ئێران لە بەرنامەی سەرمایەدانەری و ژێرخانەکانی چین و گەڵاڵەی ڕێگای ئاورێشمی نوێ (یەک قایش-یەک ڕێگا) واژۆ کراوە.
Your Comment