بە پێی هەواڵی مێهر، ولادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە ڕۆحانی، وتی: دڵنیام کە گەشەی هاوکاری نێوان دوو وڵات لە هەموو بوارەکان وڵامدەری بەرژەوەندییەکانی هەر دوو میلەت دەبێت و ڕێگای دابین کردنی ئاسایش و هێمنایەتی ناوچەیە.
لە دەقی پەیامی پووتیندا نووسراوە: پێوەندی ئێران و ڕووسیا لە سەر ڕێزی دوو لایەنە و دراوسێ بوون و هاوڕێتی ڕاوەستاوە. دڵنیام کە گەشەی هاوکاری نێوان دوو وڵات لە هەموو بوارەکان وڵامدەری بەرژەوەندییەکانی هەر دوو میلەت دەبێت و ڕێگای دابین کردنی ئاسایش و هێمنایەتی ناوچەیە.
هیوای تەندروستی و سەرکەوتن بۆ ئێوە و هەمو هاووڵاتیانتان دەخوازم.
Your Comment