AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ٢٨ ١٠:٢٥

زەریف:

ئیسلام پێویستی بە ڕیشەکێش کردنی توندڕەوی لەناوخۆی خۆی هەیە

ئیسلام پێویستی بە ڕیشەکێش کردنی توندڕەوی لەناوخۆی خۆی هەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: جیهانی ئیسلام پێویستی بە ڕیشەکێش کردنی توندڕەوی لە ناوخۆی خۆی و بەرەنگار بوونەوەی لەگەڵ کەسانێکە کە ئایدۆلۆژیای تەکفیری دەردەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆبوونەوەی باڵای ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کە ڕۆژی چوارشەممە بە شێوەی ئۆنلاین و بە مەبەستی لێکدانەوەی پرسی ترساندن لە ئیسلام لە نیۆیۆرک بەڕێوە چوو، زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوێستی ئێرانی لە بواری ترساندن لە ئیسلام و زەروورەتی بەرەنگار بوونەوەی ، قسەی کرد.

ناوبراو لە قسەکانی خۆی وێڕای جەخت لەسەر ئامانجی ڕێکخراوی هاکاری ئیسلامی لەوانە لە بواری بەرز کردنەویە ئاستی پێکەوەژیانی ئشتیخوازانە و هاندان بۆ گفتوگۆی نێوان ئایین و فەرهەنگەکان وەکوو ڕێکارێکی کاریگەر و بەنرخ لە بەرەنگار بوونەوەی ڕەگەزپەرستی، دژایەتی لەگەڵ بیانییەکان، ترساندن لە ئیسلام، توندڕەوی ئایینی، تەحەمول نەکردنی ئیسلام و موسڵمانان لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان نیگەرانکەرە.

وەزیری دەرەوەی ئێران درێژەی دا: پێویستە ئۆمەتی ئیسلامی لە بەرەنگار بوونەوەی دژایەتی لەگەڵ ئیسلام بەتایبەتی لە ەبرانبەر هەوڵگەلێک وەکوو قەدەغەی سەفەر و نیشانە ئیسلامییەکان و هەروەها بەکارهێنانی چەمکگەلێک وەکوو تیرۆریزمی ئیسلامی، هەڵویتیس یەکگرتوو بگرن.

News ID 36460

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha