AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ٢٨ ٠٨:١١

لە ساڵی 1400؛

ورمێ دەبێتە میوانداری جامی یانەکانی پاورلیفتینگی جیهان

ورمێ دەبێتە میوانداری جامی یانەکانی پاورلیفتینگی جیهان

بە مەبەستی میوانداری جامی یانەکانی پاورلیفتینگی جیهان، ڕێککەوتننامەی هاوکاری نێوان فێدراسیۆنی لەش سازی و ئیدارەی وەرزش و لاوانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا واژۆ کرا.

بە پێی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و لاوانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: پاش بەڕێوە چوونی دانوستان و وتووێژ نێوان فێدراسیۆن و ئیدارەی وەرزش و لاوانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا ڕێککەوتننامەی هاوکاری نێوان فێدراسیۆنی لەش سازی و ئیدارەی وەرزش و لاوانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا واژۆ کرا.

ناوبراو وتیشی: بە پێی ئەم ڕێککەوتننامە، بڕیارە گەلاوێژی ساڵی 1400، کێبەرکێیەکانی جامی یانەکانی پاورلیفتینگی جیهان بە میوانداری ورمێ بەڕێوە بچێت.

News ID 36452

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha