بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران نووسی: ئەمڕۆ 16ی مارس سی و سێهەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژیی کیمیایی هەڵەبجەیە.
زەریف نووسی: هەندێ نایانەوێت وەبیر بهێنرێتەوە- ڕۆژاواییەکان مادەی کیمیایی کوشندەیان بە سەددام دەدا. زیاتر لە 5000 کەسی مەدەنی بێ تاوانیان بە گاز کوشت.
هێشتا دەتانەوێت سەبارەت بە هەڵسوکەوتی ڕقبەرانەی ناوچەیی قسە بکەن؟
شەرم بکەن.
Your Comment