بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە هێرش بۆ سەر پاپۆڕی کانتینربەری ئێران لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەریای ناوەڕاست کە بووە هۆی بەرکەوتنی خەساری ئەو پاپۆڕە، وتی: ڕاپۆرتەکان هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ئەو پاپۆرە کە بە پێچەوانەی یاسا و مافە نێودەوڵەتییەکانە، پشت ڕاست دەکاتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وێڕای ئیدانە کردنی ئەو هەوڵە زیادی کرد: ئەنجامی هەوڵی پێویست بۆ ناسینەوەی هۆکارەکانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە لە بەشە جیاوازەکان خراوەتە دەستووری کارەوە و شوێنگیری پێویست لە ئەو بوارە لە لایەنی جیاوازەوە بە شێوەی جیدی لە ئارادایە.
بۆچوونی ئێوە