بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باهۆز ئەردال فەرماندەی قەرارگەی ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل، لقی پەکەکە، ڕایگەیاند ئەو گرووپە پشتیوانی یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی سووریایە و پێی وایە ڕێگاچارەی قەیرانی سووریا لە دەستی دیمەشقە.
ئەردال وتیشی: ئێمە وەکوو پەکەکە جەخت دەکەین کە رێگاچارە لە دیمەشقە. ڕێگاچارەش مۆدێلێکی سیاسی لامەرکەزی و دیمۆکراتیکە، کە بە پێی ڕاستییەکانی دیمۆگرافیا و سیاسەت لە سووریا باشترین مۆدێلە.
ڕاشیگەیاند: ئێمە پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریاین. کوردەکانی سووریا هەڕەشە نین بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی سووریا. ئێمە کێشەمان لەگەڵ ئاڵای سووریا نییە و لەگەڵ بیری شۆڤێنیستی و دژە دیمۆکراتیک کێشەمان هەیە.
ناوبراو قبووڵ کردنی بزووتنەوەی کوردەکان و مسۆگەر کردنی مافی ئێتنیک و ئایینە جیاوازەکانی بۆ پاراستنی یەکێتی سووریا بە پێویست زانی و وتی:ئازادی کوردەکان و بوونیان بە هێزێکی سیاسی هەڕەشە نییە بۆ سەر داهاتووی سووریا، بەڵکوو بە پێچەوانەوە، ئەو ئازادییە سووریا بەهێزتر دەکاتەوە و بەڵام سنووردار کردنەوەی کوردەکان هۆی لاوازی سووریا دەبێت.
Your Comment