ئێران هیچ پێوەندییەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمریکا نەبووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە هیچ پێوەندیەکی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە بابەتی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و جگە لە ئەوەش نەبووە و نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵامی پرسیارێک لەسەر هەندێک هەواڵ لەبارەی دانوستانی نافەرمی ئێران و ئەمریکا، وتی: ئێمە هیچ پێوەندیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر پرسی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و جگە لە ئەوەش نەبووە و نییە.

ناوبراو لە وەڵام بە پرسیارێکی دیکە سەبارەت بە هەندێک هەواڵ لەسەر ناردنی سیگناڵی ئەرێنی ئێران بۆ ڕۆژاوا بۆ دانوستان وتی: ئەوەی کە لە ئەم بوارە سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ئارادایە، زۆر هەستایرە. ئێمە گفتوگۆی زۆر نزیکمان لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەبووە. ئاڵبەت گفتوگۆ و دانوستانمان لەگەڵ ئەمریکییەکان نەبووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ئایا گەڵاڵەی هەنگاو بەرانبەر هەنگاوی ئەورووپا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی قبووڵ دەکات؟ وتی: ئێران گەڵاڵەیەکی هەنگاو بە هەنگاوی وەرنەگرتووە و ئاوەها گەڵاڵەیەکیش بە ستراتیژی کۆماری ئیسلامی نازانێت.

خەتیب زادە لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە وتوویە ئێران کارێک دەکات کە بەرنامەی ناڤۆکییەکەی مەترسیدارتر ببێتەوە، وتی: دەوڵەتی ئەمریکا چەند ساڵیکە کە پێچەوانە ڕێدەکات و هەر کەسیش کە بەرەو ڕووی دێت، ئەمریکییەکان پێیان وایە ئەو ڕێگاکە بە هەڵە دەڕوات. ئەوان ئەبێ خێرا تێبگەن کە ڕێگاکە لە بنەڕەتدا چۆنە و کامە ڕاستە. ڕێگایەک کە ئەمریکا ئەبێ بڕوات بەتواوەتی ڕوونە. بەڕێوە بردنی سەرجەم بەڵێنەکانی، ڕاگیرانی ڕێگای جەنایەت دژی خەڵکی ئێرانە.

News Code 36332

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =