کۆڵبەری و سووتەمەنیبەری خەساری کۆمەڵایەتی و ئابووری بەدواوه هەیە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: دیارەکانی کۆڵبەری و سووتەمەنیبەری , خەساری جیدی ئابووری و کۆمەڵایەتی بەدواوەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی ئەرکانی هەماهەنگی ئابووری دەوڵەت داوای کرد بە زووترین کات هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵەکانیان بۆ ڕێکخستن و ساماندانی کۆڵبەری و سووتەمەنی بەری بخەنە گەڕ.


ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە بازرگانی سنووری بە ئامانجی باشترکردنی دۆخی ژیانی سنوورنشینەکان و هاوکات یارمەتی دانی بواری بازرگانی و ئاڵوگۆڕی کاڵا لە گەڵ دراوسێیەکان دانراوە وتی: دیاردەگەلی وەکوو کۆڵبەری و سووتەمەنیبەری , خەساری کۆمەڵایەتی جدی ئابووری و کۆمەڵایەتی هەیە .
جەختیشی کرد ئەو کارانە لە ئاست خەڵکی ئێراندا نییە و دەبێ هەموان هەوڵ بدەن کە ئهم دۆخە نالەبارە بەزووترین کات باشتر بکەن.
 سەرۆک کۆمار جەختی کردە سەر ڕەخساندنی هەلی کاری بەردەوام و باشتر کردنی بژیوی ژیانی سنوورنشینەکان و وتی دەبێ بە پەلە کاری باش و بەرهەمهێنەرانە جێگای ڕەوتی کۆڵبەری بگرێتەوە.

ئەوەشی ڕاگەیاند کە دەبێ بەشێک لە داهاتی دەوڵەت لە داهاتی ئەو کەلوپەلانەی لە سنوورە فەرمییەکانەوە دەهێنرێتە ناو وڵات  بدرێتە سنوور نشینەکان تاکوو کێشەکانیان چارەسەر بێت.

News Code 36260

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha