بە پێی هەواڵی مێهر، ئەم پەیکەرە بەرهەمی بەڕێز شوکرۆڵا شێرخانییە کە بە بەشداری قایمقام، پێش نوێژی هەینی، شارەوان و ئەنجومەنی ئیسلامی و چەند کەسیتر لە بەرپرسانی ئەو شارە ڕێنوێنی کرا.
غوڵامڕەزاخان ئەرکەوازی لە عاریفان و شاعێرانی بەناوبانگی کورد و لە دایک بووی گوندی بانویزەی شاری چەوارە. "موناجات نامە" و "باوەیاڵ" دوو بەرهەمی گرینگی ئەو شاعێرەن و دیکەی بەرهەمەکانیشی لە لایەن کەسایەتییە گەورەکانی ئەدەبی کوردی سەرنجی لە سەر دراوە.
Your Comment