پەیکەری شاعێر و عارفی ئیلامی پەردەی لەسەر لادرا

پەیکەری غوڵمڕەزاخان ئەرکەوازی شاعێر و هۆنەری کوردی بەناوبانگی ئیلامی لە شاری چەواری ئیلام ڕێنوێنی کرا.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەم پەیکەرە بەرهەمی بەڕێز شوکرۆڵا شێرخانییە کە بە بەشداری قایمقام، پێش نوێژی هەینی، شارەوان و ئەنجومەنی ئیسلامی و چەند کەسیتر لە بەرپرسانی ئەو شارە ڕێنوێنی کرا.

غوڵامڕەزاخان ئەرکەوازی لە عاریفان و شاعێرانی بەناوبانگی کورد و لە دایک بووی گوندی بانویزەی شاری چەوارە. "موناجات نامە" و "باوەیاڵ" دوو بەرهەمی گرینگی ئەو شاعێرەن و دیکەی بەرهەمەکانیشی لە لایەن کەسایەتییە گەورەکانی ئەدەبی کوردی سەرنجی لە سەر دراوە.

News Code 36252

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =