بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هانز کلۆج سەرۆکی نووسینگەی ئەورووپای ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی بەکەناڵی "DR"ی دانیمارکی وتووە:"خراپترین سیناریۆ لەپشتمانەوەیە، ئێمە زیاتر لەساڵی ٢٠٢٠ دەربارەی ڤایرۆسەکە دەزانین، کاتێک ڤایرۆسەکە تازە دەستی بەبڵاوبوونەوە کرد". پێشبینیكردوه، لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسهرتاسهرى جیهاندا کۆتایی بێت.
ئەو بەرپرسەی ڕێكخراوى تەندروستیی جیهانیی ئاماژەی بەوەش کردوە، لەگەڵ ئەوەی ڤایرۆسەکە لەناو خەڵکدا دەمێنێتەوە، بەڵام ئەوکات پێویستی بەسەپاندنی ڕێنمایی و ڕچاوی مەودا نابێت, "ئەوەشى كه دهڵێین ساڵى 2022 كۆتایی دێت تەنها پێش بینییە و هیچ کەسێک دڵنیا نییە دۆخەکە بەرەو کوێ دەڕوات".
دوێنێ چوارشەممە، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی هەواڵێکی خۆشی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕاگەیاند، کە بەپێی ئەوە، ژمارەی تووشبوون بە نەخۆشییەکە لەسەرتاسەری جیهاندا 16% کەمیکردوە.
لەگەڵ ئەوەی ئەو کەم بوونەوەیە ڕێژەیەکی بەرچاوە، بەڵام تەندروستیی جیهانیی جەختی کردۆتەوە، قەیرانی تەندروستیی بە هۆی ڤایرۆسەکەوە کۆتایی نەهاتووە، لەبەرئەوە دەبێت وڵاتان لەسەپاندنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و کوتانی هاوڵاتیانیان بەردەوام بن.
بۆچوونی ئێوە