بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: ئەگەر بتەوێت سزانامەیەک بنووسرێت و تێیدا هەموو تاوانەکانی ئەمریکا، فەڕەنسا و وڵاتانی زاڵی دیکە بنووسرێت، ئەبێتە سزانامەیەکی دوور و درێژ.
سەرۆکی دەسەڵاتی داد وتی: زۆر گرینگە کە مافزانان بەڵگەکانی بواری ماف جەنایەتی ئەمریکا لە دژی قارەکامنەکانی بەرخۆدان کۆ بکەنەوە. پرسیار ئەوەیە کە مافزانان لە بەرانبەر تیرۆری شەهید سولەیمانی کە ئەمریکا و ترامپ بە شێوەی ڕیدەگەیێنێت کە ئێمە فەرمانی تیرۆری ئەو کەسەمان داوە، چیان دەوێت بکەن.
ناوبراو وتی:ئێوە لە هەر کەسێک لە ناوچەکە پرسیار بکەن کە ئەبوو مەهدی موهەندیس و حاج قاسم چ کەسانێکن، دەڵێن ئەو کەسانە قارەمانی شەڕ دژی تیرۆریزمن و ئەوسا ئێوەیەک کە پاگەندە دەکەن تیرۆریست نین قارەمانە نەتەوەییەکانی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم تیرۆر دەکەن و ناوی خۆتان دەنێن مرۆڤ؟
Your Comment