بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، عامر فایز ئەندامی کۆمیسیۆنی پێوەندییە دەرەکییەکانی پەرلەمانی عێراق، بە بڕیاری ڕێکخراوی ناتۆ لەسەر بەرز کردنەوەی ژمارەی هێزەکانی خۆی لە ئەو وڵاتە کاردانەوەی نیشان دا.
ناوبراو جەختی کرد: عێراق پێویستی بە هیچ هێزێکی بیانی نییە.
فایز درێژەی دا: هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانایی ڕێگری لە هەر جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر عێراقیا هەیە؛ ئەوان ئەو بابەتەیان لە شەڕ لەگەڵ داعش سەلماندووە.
ناوبراو وتیشی: هەر بۆیە ئێمە پێمان وایە پێویستمان بە هەبوونی هیچ هێزێکی بیانی (ناتۆ یان جگە لە ئەوە) نییە.
شیاوی باسە کە ینس ستۆلتنبرگ ئەمینداری گشتی ناتۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ژمارەی هێزەکانی ئەو هاوپەیمانییە لە عێراق لە 500 هێزەوە بۆ 4000 هێز زیاد دەکەین.
بۆچوونی ئێوە