"قۆڕی قەڵا" گەورەترین ئەشکەوتی ئاوی ڕۆژهەڵاتی ناڤین

ئەشکەوتی قۆڕی قەڵا گەورەترین ئەشکەوتی ئاوی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە پێشینە مێژوویی 65 ملیۆن ساڵ بە درێژایی 12 کیلۆمتر و قووڵایی سێ هەزار و 140 مەتر لە 25 کیلۆمەتری شاری ڕوانسەر هەڵکەوتووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەشکەوتی قۆڕی قەڵا، گەورەترین ئەشکەوتی ئاوی ڕۆژهەڵاتی ناڤین 65 ملیۆن ساڵ لەمەوپێش لە سەردەمی مێزۆزۆئیک دورست بووە کە لە 25 کیلۆمەتری شاری ڕوانسەر لە پارێزگای کرماشان لە داوێنێ کێوی شاهۆ هەڵکەوتووە.

سروشتی بێ وێنە و دڵڕفێنی ئەو ئەشکەوتە لەوانە دارستانی بەنرخ، کانی و دیمەنی جوان لە دەڤەری شاری ڕوانسەر هۆکارێکە بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ لای خۆی.

دارەکانی ئەو ناوچە بریتیە لە میوەگەلێک وەکوو دار بەڕوو، هەنجیری کێوی، بڵاڵووکی کێوی و بادامی وەحشی کە لە پاڵ ئەوانە ئاژەڵگەلێک وەکوو ڕێوی، کەروێشک، کەڵە کێوی و بزنە کێوی کە لە دەڤەری ئەو ئەشكەوتە ژیان دەکەن، هەیە، کە بووەتە هۆی پێکهێنانی دیمەنێکی تایبەت لە ئەو ناوچە لە پارێزگای کرماشان.

سەردانە کۆنترۆڵ نەکراوەکان بووەتە هۆی خەسار لە قەندیلەکانی ناو ئەشکەوتەکە

ئەو ئەشكەوتە بە قەندیل و دیاردەی زەوینناسی سەرەنجڕاکێشی خۆی بووەتە شوێنی ژیانی جۆرێکی ناوازە لە شەمشەمەکوێرەگەلێک بە ناوی شەمشەمەکوێرەی گۆشی و سەمەندەری زەرد، بەڵام لە دەیەکانی ڕابردوو و بە سەردانی سەرخۆ و نەپارێزراوی گەشتیاران لە ئەو ئەشكەوتەی ڕێژەیان کەم بووەتەوە.

درێژایی ئەشكەوتی قۆڕی قەڵا 12 کیلۆمەتر و قووڵاییەکەی سێ هەزار و 140 مەترە کە وەکوو یەکێک لە حەوت ئاسەواری سروشتی نەتەوەیی ئێران تۆمار کراوە.

لە ساڵی 1355 ی هەتاوی گرووپێک لە ئەشکەوتناسە بەریتانییەکان و لە ساڵی 1356 گرووپێکی دیکە لە ئەشكەوتوانە فەڕەنسەوییەکان بەشگەلێک لە ئەشکەوتەکە بە درێژایی 550 مەتریان دۆزیوەتەوە.

لە دەیەی 1360 ی هەتاوی گرووپێک لە ئەشكەوتوانە کرماشانییەکان بەشگەلێکی نوێ لە ئەشکەوتەکە تا قووڵایی زیاتر لە سێ کیلۆمەتریان دۆزیەوە.

قووڵایی حەوزەکانی ئەو ئەشكەوتە دەگاتە 14 مەتر و شێی ئەو ئەشکەوتەش لە نێوان 40 بۆ 60 لەسەدە و پلەی گەرمای ناو ئەشکەوتەکە حەوت بۆ یازدە پلەی سەنتی گرادە کە لە هەموو وەرزەکانی ساڵ نەگۆڕە.

دۆزینەوەی ئاسەواری سەردەمی ساسانی لە ئەشكەوتی قۆڕی قەڵا

لە ڕەوتی نۆژەن کردنەوەی دەرکەی ئەشکەوتەکە، ئاسەوارێک لە کۆتاییەکانی سەردەمی ساسانی بریتی لە هەشت دەفری زیوی کە شێوی پەلەوەری جۆراوجۆری پێوەیە، لەتگەلێک گڵێنە و 15 پارەی ئاسنی ساسانی پێوەندیدار بە سەردەمی یەزدگردی سێهەم لە بنی ئەشكەوتەکە دۆزرایەوە.

تاشەبەردگەلێک بە هێڵی پەهلەوی ناوەڕاست لە سەر دوو دەفری دۆزراو لەلایەن پسپۆڕانی ئێرانییەو ەوەرگێردراوەتەوە، دەفری زیوی کە لە ئەشكەوتی قۆڕی قەڵا دۆزراوەتەوە لە ڕوانگەی لێزانانەوە، بەرهەمی ناوچەی هەورامان بووە.

ئەشکەوتەکانی دەڤەری قۆڕی قەڵا بە پێی خوێندنەوەی کۆنینەناسییەکان لە نزیک بە 50 هەزار ساڵ بۆ 12 هەزار ساڵ لەمەوپێش نشیمەنگای ڕاوچیانی سەردەمی بەرد بووە.

ئەو ئەشكەوتە سەرەتا وەکوو ئاسەوارێکی سروشتی ئێران لەلایەن رێکخراوی پاراستنی ژینگە بە مەبەستی پاراستنی ژینگە تۆمار کرا و پاشان وەکوو 54 ەمین ئاسەواری نەتەوەیی لەلایەن ڕێکخراوی میراتی فەرهەنگی لە 27 ی ڕەشەممەی  1387 لە ڕیزی میراتی سروشتی ئێران تۆمار کرا.

ئەشكەوتی قۆڕی قەڵا کە یەکێک لە جوانترین شوێنە گەشتیارییەکانی ڕوانسەرە چەندین هۆڵی جوان لە هەزار و 400 مەتری و 500 مەتری بە ناوەکانی تەلاری مریەم، کەوهانی حوشتر، ڕێگای بەرزەخ، بلوور و تەلاری بووکە.

ئەشکەوتی قۆڕی قەڵا دوو بەشی سەرەکیی هەیە کە سەرەنجی گەشتیارانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، بەشی یەکەم بە 500 مەتر درێژایی، بەستێنی پێکهێنانی دوو تەلاری بەناوبانگ لە ئەشكەوتەکە بە ناوەکانی تەلاری مریەم و کەوهانی حوشتری پێکهێناوە و بەشی دووهەمی ئەشكەوتەکە بە هەزار مەتر درێژایی بریتیە لە تەلارەکانی بووک، بێتهۆڤێن و نویژ.

دوای چوونە ژوورەوە بە ناو ئەشكەوتەکە بە ڕیزەوە تەلاری مریەم، کەوهانی حوشتر، بووک، بێتهۆڤێن و نوێژ دەبینرێت.

تەلاری کۆهانی حوشتر بەرهەمی دەستی هونەرمەندی سروشتە

تەلاری مریەم وەکوو یەکێک لە جوانترین شوێنەکانی ئەو ئەشكەوتە، حەوشەیەکی گەورە وەکوو حەوزێکی بەربڵاوە کە قەندیلی جوانی لێ شۆڕ بووەتەوە.

یەکێک لە ئەو قەندیلانە شێوەی حەزرەتی مریەمی هەیە و هەر بۆیە ناوی ئەو تەلارەیان ناوەتە مریەم.

لە پاڵ تەلاری مریەم، تەلارێکی سەرەنجڕاکێشی دیکە بە ناوی کەوهانی حوشتر جێی گرتووە کە شێوەی پاپۆڕ، شێر و بینای جۆراوجۆری پێوەیە.

تەلاری بووک لە بەشی دووهەمی ئەشكەوتی قۆڕی قەڵا یەکێک لە سەرەنجراکێشترین بەشەکانە، چونکوو لە ئەو تەلارە، کریستاڵی درەوشاو و سپی ڕەنگ هەیە کە لە ئاستێکدا جوان و بێ پەڵەیە کە بە ڕێکردن لەسەری جێ پێی مرۆڤ دەردەکەوێت.

قەندیلی جوان بە درێژایی 12 مەتر لە میچی تەلاری بووک هەڵواستراوە کە وەکوو چرای بەشکۆ بووەتە هۆی جوانکاری تەلارەکە.

یەکێکی دیکە لە تەلارە زۆر سەرەنجڕاکێشەکانی بەشی دووهەمی ئەشکەوتی قۆڕی قەڵا، تەلاری بێتهۆڤێنە کە حەوزچەی بێ وێنە و جوانی هەیە، قەندیلەکانی ناو ئەو تەلارە، بە شێوەیەکی سەیر و سەمەرە دەنگی جۆراوجۆر دەدەن.

ئەگەر دەست لە هەر یەکە لە قەندیلەکانی تەلاری بێتهۆڤێن بدرێت، دەنگێکی جیاواز دەدات ، هەر بۆیە ناوی بێتهۆڤێنی لەسەر نراوە.

دوا تەلاری بەشی دووهەمیش تەلاری نوێژە کە دەگاتە تونێلێکی تاریک کە بە تونێلی بەرزەخ بەناوبانگە. تونێلی بەرزەخ 220 مەتر درێژە و سێ مەتر پانایی هەیە و نیوەی ئاوە.

تاڤگەگەلێک بە درێژایی نزیک بە 12 مەتر لە بنی ئەشكەوتی قۆڕی قەڵا هەیە

دوای پەڕینەوە لە دوو بەشی سەرەتایی ئاشكەوتی قۆڕی قەڵا واتا سێ هەزار مەتر دوورتر لە دەرکەی چوونە ژوورەوە، تاڤگەگەلێک هەیە و دیمەنێکی بێ وێنەیان پێکهێناوە. بەرزایی ئەو تاڤگەگەلە لە 10 بۆ 12 مەترە.

خاڵی گرینگ لەسەر بەشە ئاوییەکانی ئەشكەوتی قۆڕی قەڵا ئەوەیە کە بەشێکی گەورە لە ئەو بەشانە نەخراوەتە بەرچاوی گەشتیارانەوە و خەڵکی ئاسایی ناتوانن بەشە سەیر و سەمەرەکانی ئەو ئەشکەوتە ببینن.

News Code 36102

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =