AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ٢٨ ٠٨:٢٧

"کەلیمە و کەمووتەر" بەرهەمی زاهیر سارایی چاپ کرا

"کەلیمە و کەمووتەر" بەرهەمی زاهیر سارایی چاپ کرا

"کەلیمە و کەمووتەر" ناوی بەرهەمێکی نوێی دوو بەیتی زاهیر سارایی شاعیری ئیلامییە کە لە لایەن بڵاوگەی زاناوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، بەرهەمی نوێی زاهیر سارایی شاعیری ئیلامییە کە لەم دواییانە لە لایەن بڵاوگەی زاناوە چاپ و بڵاو کرایەوە. ئەم بەرهەمە دووبەیتییەکانی ئەو شاعیرەیە و لە هۆنینەوەیاندا لە زمانێکی پاراو و تەکنیکی زمانی باش کەڵکی وەرگرتووە و دەلاقەیەکی نوێ بەرەو جیهانی دووبەیتی کردۆتەوە.

زاهیر سارایی شاعیری کوردی خەڵکی ئیلامە کە چەندین ساڵە لە بواری ئەدەبیات و نووسیندا چالاکە و "نەکرا پەروانەی باخی تۆ بم"، "دیوان غوڵامڕەزاخان ئەرکەوازی"، "هوچ بێ هچان"، "کتێبی شیعری شاعیرانی لووتکە تەماویەکان" و ... ژمارەیەک لە کتێبەکانی ئەو شاعیرەن کە تا ئێستا بڵاو بوونەتەوە.

News ID 36052

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha