بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدای یەوم، محەمەد کەریم نوێنەری سەر بە هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە گەڵاڵەکانی گەڕاندنەوەی بنەماڵە داعشییەکان هۆشداریی دایە عێراق و زیادی کرد: بیری تیرۆریستی لە نێو داعش هەیە و ئەگەری سازش نییە.
ناوبراو زیادی کرد: عێراق ناتوانێت لەگەڵ بکوژ و جەنایەتکاران سازش بکات.
محەمەد کەریم جەختی کرد: ئەو جەنایەتکارانە دەستیان بە خوێنی گەلی عێراق سوورە و دەوڵەتی عێراق نابێت بچکووترین سازشێکی لە بەرانبەر کەسانێک کە لە بەرنابەر عێراقییەکان جەنایەتی کردووە، هەبێت.
ئەو ئەندام پەرلەمانەی عێراقە وتیشی: دەوڵەت ئەبێ هەڵە نەکات چونکوو گەڵالەی گەڕاندنەوەی بنەماڵەی تیرۆریستەکان پاشهاتی نەرێنی بەدواوە دەبێت بەتایبەتی کە ئەوان بیری تیرۆریستی و جەنایەتکارانەی خۆیان ولا نەناوە.
Your Comment