پەرە بە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان دەدین/وڵامی هەموو هەڕەشەکان دەدەینەوە

جێگری هاوئاهەنگی هێزی ئاسمانی ئەرتەش لە پەرە دان بە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە مەودابڕەکانی بەرهەمی وڵات لە داهاتووی نزیک هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمیر مەهدی هادیان لە وتووێژ لە گەڵ مێهر باسی سەرکەوتنەکانی 42 ساڵەی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی کرد و وتی: شۆڕشی ئیسلامی ڕووداوی سەرسووڕهێنەری سەدەی هاوچەرخ و خاڵی وەرچەرخانی مێژووی پڕ لە حیماسەی وڵاتی ئیسلامییە و شانازییەکەی بە ناوی هێزە ئاسمانییەکانەوە تۆمار کراوە.

ئەو وتیشی: ئێمە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ئاڵۆزیهایەکیترمان لە ڕۆژاوا و باکووری ڕۆژاوای وڵات تێپەڕاند و هێزی ئاسمانی بە هەموو توانای خۆیەوە لەم ساڵانەدا چالاک بوو. لووتکەی بەرزی شانازی هێزی ئاسمانی ئەرتەش هەشت ساڵ بەرەوانی پیرۆز بوو. ئەو ڕۆژانە سەرەڕای گەمارۆکان، هێزە ئاسمانییەکان هەموو کاروباری خۆیان بەڕێوە دەبرد و لە سەرکەوتنی وڵاتدا دەوری سەرەکیان گێڕا.

هێزی ئاسمانی وڵامی هەموو جۆرە هەڕەشەیەک دەداتەوە

ئەمیر هادیان بە ئاماژە بەوەی کە هێزی ئاسمانی توانای وڵام دانەوەی هەموو جۆرە هەڕەشەیەکی هەیە، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دۆخی ئێمە لە چاو ساڵانی پێش شۆڕش زۆر گۆڕاوە و ئەم هێزە لە بواری جیهازات و هەروەها تەکنۆلۆژییەوە پێشکەوتنی زۆری بەخۆوە بینیوە.

ناوبراو لە درێژەشدا باسی هەموو جۆرە فڕۆکە و مووشەک و چەکەکانی ئەم هیزەی کرد و وتیشی: فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی هێزی ئاسمانی ئەرتەش ڕۆڵ و کاریگەری تایبەتیان هەیە. ئەمڕۆ هێزی ئاسمانی توانای ساز کردنی هەموو جۆرە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە پێشکەوتووەکانی هەیە.

جێگری هاواهەنگی هێزی ئاسمانی ئەرتەش وێڕای داکۆکی لە سەر پەرەدان بە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە مەودابڕەکان، ڕوونی کردەوە: ئەمڕۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکان لە بواری توانستی شەڕی ئەرتەشی ئیسلامی ئێرانە و ناوەندەکەشی هێزی ئاسمانی ئەرتەشە.

ناوبراو باسی مەترسییەکانی کەشی مەجازی و شەڕی نەرم لە وڵاتی کرد و داکۆکی کرد: ئەمڕۆ ناوەندە هەواڵدەرییەکان دەتوانن لەم بوارەدا ڕۆڵ بگێڕن و لە سەر بەردەنگەکانیان کاریگەری دابنێن و کاری فەرهەنگی بەڕێوە ببەن تاکوو بەم شێوە داخوازی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە سەر ئەم مژارە جێبەجێ بکرێت.

News Code 35948

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =