بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولهاشم حەسەن نیا جێگری وەزیری ڕێگاوبان و سەرۆکی رێگاوبان و گواستنەوەی ئێران دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە لە سەردانی بازاڕچەی سنووری کێلێ سەردەشت وتی: بە هەبوونی ئەو بازاڕچە سنوورییە و بەرز بوونەوەی چەند ئەوەندەیی هەناردە کردن لە ئەو سنوورە، ئەو شارە بەستێنی زۆر باشی بۆ گواستنەوەی ترانزیت هەیە.
ناوبراو زیادی کرد: بە پێی ئەوەی کە بارلێدانی بارهەڵگر و لۆرییەکانی دوو وڵاتی ئێران و عێراق لە ئەو بازاڕچەوە ئەنجام دەبێت بە کردنەوەی دەروازەی سنووری بارهەڵگرەکان دەتوانن لە هەر دوولاوە هاتوچۆیان هەبێت و ئەو بابەتە لە بواری ئابووری بۆ گەشەی گواستنەوە زۆر گرینگە.
نوێنەری خەڵکی سەردەشت و پیرانشار لە مەجلیس لە ئەو سەردانەدا وتی: داواکاری خەڵک لە بەشی ئاوەدانی زۆرە کە یەکێکیان پێوەندی بە چارەسەری کێشەی ژێرخانی بازاڕچە و نۆژەن کردنەوەی ڕێگاکانی هاتوچۆیە و بەشێکی تری داواکارییەکانیان پێوەندی بە هاوردە و هەناردەوە هەیە کە لە سنوور ئەنجام دەبێت و کێشەی زۆری بۆ پیلەوەران، سنوورنشینەکان و چالاکانی ئابووری پێک هێناوە.
فەرمانداری سەردەشتیش لە ئەو رێوڕەسمەدا زیادی کرد: ژێرخانەکانی ئەو بازاڕچە وەڵامدەری ئەو ئاستە لە هەناردە و هاوردە کردن نییە و بۆ گەشەی ئابووری لە ئەو ناوچە پێویست بە ڕێکخستن و کردنەوەی دەروازەی سنووری و سەرەنجی تایبەت بە ڕێگای پێوەندییە.
Your Comment